بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی پاش پەسەندکردنی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 ی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی ناردنی ئەم ڕەشنووسە بۆ پەرلەمان، ڕێکەوتن لە گەڵ هەرێمی کوردستان بووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەولێر و بەغدا لە سەر چەندین بابەتی هەنووکەیی نێوانیان گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
سودانی وتی: لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر ناکۆکییەک لە نێوان هەولێر و بەغدا، کۆمیتەیەک بۆچوونەکانی خۆی دەداتە سەرۆک وەزیران.
وتیشی کە ئەم لێک تێگەیشتنە پیشان دەدات کە هەر دوو لا بەرەو پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز هەنگاو دەنێن./.