جام کوردی | JAMEKURDI
سێ شه‌ممه‌, ئازار 21, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

شەقامی سی تیری تاران؛ گەشتێک بە نێو شەقامە پڕ لە مێژووەکەی ئێراندا

جام کوردی – شەقامی سی تیر یان 30 ی پوشپەڕ بە یەکێک لە جوانترین و کۆنترین شەقامەکانی تارانی پایتەختی ئێران دادەنرێت کە ئاسەواری مێژوویی زۆری لە ئامێز گرتووە. ماوەیەکی زۆرە کە ئەم شەقامە بە ئامادەبوونی ئۆتۆمبێلە ڕەنگاوڕەنگەکان بووەتە شەقامی خواردن و خۆراکی تاران و ناوبانگێکی زۆری هەیە. دەتوانین بڵێین کە ئەم شەقامە لایەنگرێکی زۆری لە تاراندا هەیە و بووەتە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی پایتەختی ئێران.

ئازار 14, 2023
in گه‌شت و گه‌شتیاری
0
شەقامی سی تیری تاران؛ گەشتێک بە نێو شەقامە پڕ لە مێژووەکەی ئێراندا
0
SHARES
9
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەقامی سی تیر یان سی پوشپەڕ کە لە دڵی تارانی پایتەختدایە، لە کۆنترین شەقامەکانی ئەم گەورە شارەیە. شەقامەکە لە ڕابردوودا ناوی ” قەوام سەڵتەنە ” بووە و تا پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە هۆی بەرزڕاگرتنی یادی ئەحمەد قەوام وەک قەوام سەڵتەنە ناوبانگی دەرکردبوو بەڵام پاش شۆڕشەکەی 30 ی پوشپەڕ ناوەکەی بۆ سی تیر گۆڕدرا. (تیر یەکەم مانگی هاوینە بە فارسی یان هەمان پوشپەڕی کوردی).

شوێنێکی مێژوویی

بوونی 15 مۆزەخانە لەم گەڕەکە و لانیکەم لە سەدا 60 ی ئاسەوارە مێژووییەکانی تاران کە لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمار کراون، بووەتە هۆی ئەوەی کە شەقامی سی پوشپەڕ ببێتە جەمسەری گەشتیاری تاران و یەکێک لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئەم شارە.

تەواوی ئەو گەشتیارانەی کە لە شارە جیاجیاکانی ئێرانەوە سەردانی تاران دەکەن و هەروەها گەشتیارانی بیانی، ئەم شەقام و گەڕەکەی تاران بەسەردەکەنەوە.

مۆزەخانەی نیشتمانیی ئێران کە هەر دوو مۆزەخانەی ئێرانی کۆن و شۆڕشی ئیسلامی لە خۆ دەگرێت، ماڵەکەی قەوام سەڵتەنە کە دوو مۆزەخانەی لە خۆیدا شوێن کردووەتەوە، ئاگرکەدەی زەردەشتی فیروز بەهرام، ئاگرکەدەی ئادریان، کەنیسەی حەزرەتی پترۆس، کەنیسەی حەزرەتی مەریەم، کەنیسەی حییم ی جووەکان و کەنیسەی ئینجیلی بە بەشێک لە شوێنە مێژووییەکانی ئەم شەقامە دادەنرێت.

بەدەر لە خواردنە بەتامەکانی سەر شەقام و ئاسەوارە بەنرخە مێژووییەکانی شەقامی سی تیر یان پوشپەڕ، دەتوانن لە مۆسیقای سەر شەقام، بەسەرکردنەوەی ژوورەکانی پیشەسازی دەستی یان فێستیڤاڵە جیاجیاکان کە لە بۆنەکاندا بەڕێوە دەچێت، چێژ وەربگرن. شوێنە گەشتیاری و مێژووییەکانی نزیک لەم شەقامەش بریتین کە گۆڕەپانی حەسەن ئاوا، پارکی شار، مۆزەخانەی عیبرەت، مۆزەخانەی پەیوەندییەکان و دەروازەی باخی نیشتمانی.

خواردنی سەر شەقام

ط´ط¨ ظ‡ط§غŒ ط®غŒط§ط¨ط§ظ† ط³غŒ طھغŒط± 21

بیرۆکەی خواردنی سەر شەقام و دەستپێکردنی ئەم کار و چالاکییە لە شەقامی سی تیر بۆ ساڵی 2017 دەگەڕێتەوە. پاش ئەوەی کە شارەوانی تاران لەو ساڵەدا ئەم شەقامەی کردە شەقامی هاتووچۆی خەڵک، بەرە بەرە ئەم شەقامە کۆن و مێژووییە بووە شەقامی خواردنەکان و قەرەباڵغییەکی زۆری بە خۆوە بینی، بە تایبەت کە شەوان و کۆتایی هەفتە قەرەباڵغییەکەی دەگاتە لوتکە.

ئەم بیرۆکە هەندێک ڕەخنەشی لێگیراوە، بۆ نموونە سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەکانی ڕێکخراوی میراتی کەلتوری ئێران پێی وایە کە بوونی غاز بۆ درووستکردنی خواردنەکان وایکردووە کە ئاسایشی مۆزەخانە و بینا مێژووییەکان ڕوبەڕوی مەترسی ببێتەوە، لە بەر ئەوەی کە بە بچووکترین ڕووداوێک ڕەنگە ئەم ئاسەوارە بەنرخە مێژووییانە لە ناو ببرێن.

خواردنەکانی ئەم شەقامە گران نین و تامێکی زۆر خۆشیان هەیە، بە تایبەت ئەوەی کە لە سەر ئۆتۆمبێلە کۆن و ڕەنگاوڕەنگەکان درووست دەکرێن و کەشێکی زۆر خۆشیان بۆ خەڵک و گەشتیاران خوڵقاندووە.

ئەم شەقامە بووەتە شوێنێکی پڕ لە شایی بۆ خەڵک بە تایبەت گەنجان و شوێنێکی گەشتیارییە کە سەردانیکردنی دەبێتە ئەزموونێکی لەبیرنەکراو. مۆسیقای زیندووی سەر شەقامیش ئەم تایبەتمەندییانەی دوو هێندە زیاتر کردووە.

چۆن سەردانی شەقامەکە بکەین؟

شەقامی سی تیر یان پوشپەڕ لە ناوچەی 12 ی شارەوانی تاراندایە و لە شەقامی ئیمام خومەینی (رە) لە بەشی باشورەوە دەست پێدەکات و لە یەکتربڕی شەقامی کۆماری و میرزا کوچک خان لە بەشی باشورەوە کۆتایی دێت./.

 

Previous Post

سەرۆک وەزیرانی عێراق چارەنووسی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد

Next Post

سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی: شەڕی ناوخۆیی بەرەو لەناوچوونمان دەبات

Next Post
سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی: شەڕی ناوخۆیی بەرەو لەناوچوونمان دەبات

سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی: شەڕی ناوخۆیی بەرەو لەناوچوونمان دەبات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

3 × 1 =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020