بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جنین پلاسخارت ڕایگەیاند کە قەیرانی کەمبوونی ئاو لە عێراق بەشێک لە بەرنامەکانی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم وڵاتە لە خۆ دەگرێت و ئێستا پێویست بە چارەسەری گونجاو و بەپەلە بۆ ئەم قەیرانە دەکات.
ناوبراو جەختی لە سەر پێویستی عێراق بە پاڵپشتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، دامەزراوە داراییە جیهانییەکان و وڵاتانی دراوسێ کردەوە و وتی کە هەمووان دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە هاوکاری بکەن و عێراق بە تەنیا توانای چارەسەرکردنی نییە.
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لە سەر هاوکارییەکانی ئەم ڕێکخراوە بە تایبەت لە بواری هاوئاهەنگی لە گەڵ وڵاتانی دیکە و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق کردەوە./.