بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە چل و نۆیەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە وڵاتی مۆریتانیا وتی کە هیوادارین ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران، ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە پتەو بکات.
ناوبراو هەروەها وتی کە سعوودیە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات ڕێگری لە دەسدرێژییەکانی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان بکەن.
بن فەرحان وتی کە سعوودیە بەردەوام جەخت لە سەر مافی فەڵەستینییەکان بۆ هەبوونی وڵاتێکی سەربەخۆ لە سنورەکانی 1967 دەکاتەوە./.