بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێحسان خاندوزی کە لەم ماوەیەدا سەردانی عێراقی کردووە، بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە بە پێی ڕێکەوتن لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی، سێ شارۆچکەی پیشەسازی هاوبەش لە خاڵە سنورییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە پارێزگاکانی میسان، بەسرە و واست درووست دەکرێت.
ناوبراو وتی: لە سەردانەکەی بەغدا، ئیرادەی جیدی ئێران و عێراق بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە بینرا کە ساڵانێکە رێکەوتنیان لە سەر کراوە بەڵام بە تەواوی جێبەجێ نەکراون، وەک هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە کە وەزارەتی ڕێگاوبان و نیشتەجێبوونی ئێران بۆ تەواوکردنی ئامادەیی خۆیی دەربڕیوە و حکومەتی عێراقیش ڕایگەیاندووە لە بودجەی ساڵی 2023 بڕە پارەی پێویستی بۆ تەرخان کراوە.
خاندوزی وتی کە بە پێی ڕێکەوتنەکانی ئێران و عێراق، هیوادارین لە ساڵی داهاتووی کۆچی هەتاوی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی هەر دوو وڵات بەرزتر بکرێتەوە./.