بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە 16 ی ئازاری 2023 لە چاوپێکەوتنی شاندی بنەماڵەی شەهیدانی ئێرانیی شەڕی دژ بە داعش کە لە سەر بانگهێشتی دەزگای شەهیدانی عێراق سەردانی بەغدایان کردبوو، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر و ئێستاش هاوکاری عێراقی کردووە لە شەڕی دژ بە تیرۆر، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هەڵوێستی شەرەفمەندانەی ئەو شەهیدە ئازیزانە لە لایەن هەموو عێراقییەکان و هەموو هێزەکانی چاکە لە جیهان ڕێزی لێدەگیرێت.
ناوبراو وتی کە لە بەرامبەر گەورەیی شەهیدان وشەکان لە گەڵ قەبارەی قوربانیدان و بەخشینەکان ناگونجێن.
لە درێژەی ئەو چاوپێکەوتنەدا ئاڵای مەزاری پیرۆزی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) وەک پێزانینێک لە لایەن بنەماڵەی شەهیدانی ئێرانەوە پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرا./.