بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەپۆلی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گەیشتووەتە هێزەکانی سوپای ئەم ڕژێمە و 750 ئەفسەری بەشە جیاجیاکانی سوپای داگیرکار هەڕەشەی وازهێنانیان کردووە، ئەوان کە بەشەکانی وەک هێزی ئاسمانی، دەزگای هەواڵگری، پرۆسە تایبەتەکان و بەشی هێرشی ئەلیکترۆنی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی چالاکی دەکەن.
کەناڵی 7 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ناکۆکییە ناوخۆییەکان کاریگەری لە سەر ڕەوشی ناوخۆیی سوپای ئەم ڕژێمە داناوە، بە تایبەت ئەو بەشانەی کە وەک شادەماری سوپا ناوی هێناوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، 100 کەس لە ئەفسەرانی هێزی ئاسمانی و دەزگای هەواڵگری سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە نامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە لە ئەگەری پەسەندکردنی پرۆژەکەی بنیامین نتانیاهۆ بۆ گۆڕانکاری لە یاسای دادوەری، واز لە بەردەوامی چالاکییەکانیان لە سوپا دەهێنن.
شەوی ڕابردووش 650 ئەفسەری بەشی پرۆسە تایبەتەکان و شەڕی ئەلیکترۆنی ڕایانگەیاند کە پەیوەندی بە ئەندامە ناڕازییەکانی سوپا لە بەرامبەر نتانیاهۆوە دەکەن.
کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستیش ڕایگەیاندووە کە ئەو ئەفسەرانە ڕایانگەیاندووە کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتێکی دیکتاتۆری ئامادەی خزمەت نین./.