بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی 17 ی ئازاری 2023 ڕایگەیاند کە شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی دانوستانی ستراتیژی سەردانی مۆسکۆ دەکات.
لە ڕاگەێندراوێکی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیادا هاتووە کە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری چین لە 20 تا 22 ی ئەم مانگە و لە سەر بانگهێشتی فەرمی ڤلادیمیر پوتین دەبێت و چەندین ڕێکەوتننامەی گرنگ لە نێوان هەر دوو لادا واژۆ دەکرێت.
شی جین پینگ و ڤلادیمیر پوتین سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە تایبەت هاوکارییە ستیاتیژییەکانی نێوان پەکین و مۆسکۆ وتووێژ دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی چین بە هەمان شێوە ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە پەکین سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە گەڵ مۆسکۆ دانوستان دەکات./.