بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا. هاوکاری و هاوئاهەنگی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەی بە هۆکاری پەرەپێدانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و پێکەوەبوونی زیاتر لە ئاستی نێودەوڵەتی ناو برد.
مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیاش ڕێکەوتنەکەی ئێران و سعوودیەی بە گرنگ ناو برد و وتی کە ئەم گۆڕانکارییە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی هەڵوێستەکانی جیهانی ئیسلام و هاوکاری نێوان وڵاتانی ئیسلامی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە.
تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان بەشێکی دیکەی وتووێژە تەلەفوونییەکەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا بووە./.