بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2020 باسی نەخۆشییەکی بەربڵاوی بە ناوی کۆرۆنا کرد کە هەر هەفتە 5 هەزار کەسی دەکردە قوربانی و ئاماری قوربانییەکانیشی گەیشتە نزیکەی 7 ملیۆن کەس.
تەدرۆس ئەدهانۆم سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی وتی: من دڵنیام کە ئەمساڵ دەتوانین بڵێین کۆرۆنا وەک دۆخێکی لەناکاو و نیگەرانییەکی نێودەوڵەتی بەرەو کۆتایی دەڕوات.
ناوبراو بۆ یەکەم جار لە 11 ئازاری 2020 باسی پەتایەکی گشتگیری کرد. لەو کاتەدا ڕۆژانە نزیکەی 5 هەزار کەس بە هۆی توشبوون بە کۆرۆناوە دەبوونە قوربانی. ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی پێشتر لە 30 ی کانوونی یەکەمی 2021 دۆخی لەناکاوی نێودەوڵەتیی ڕاگەیاندبوو.
سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی وتی کە لە ئێستادا سەبارەت بە کۆرۆنا و ڕێژەی توشبوون و قوربانییەکانی، جیهان لە دۆخێکی زۆر باشتردایە./.