بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ” ڕودۆنگ سینمۆن ” ی کۆریای باکور ڕایگەیاند کە خوێندکاران و کرێکاران ئامادەیی خۆیان بۆ ئەندامبوون لە سوپا و ڕوبەڕوبونەوەی ئەمریکا دەربڕیوە.
کۆریای باکور هەفتەی ڕابردوو و هاوکات لە گەڵ مانۆڕە سەربازییەکەی ئەمریکا و کۆریای باشور، سێ مووشەکی تاقیکردەوە.
بە پێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکور قەدەغەیە، هەر بۆیە ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشور ئەو کارەیان ئیدانە کرد.
کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور، دراوسێی باشور و ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کردووە کە لە ڕێگای مانۆڕە سەربازییەکانەوە پەرەیان بە ئاڵۆزییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا داوە.
سەرۆکی کۆریای باکور فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی داوە کە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی شەڕێکی ڕاستەقینە مانۆڕە سەربازییەکان زیاتر بکات./.