بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم غەریب ئابادی جێگری سەرۆکی دەزگای داد و سکرتێری ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ” ئەنجامی پڕچەککردنی ڕژێمی سەدام بە چەکی کیمیایی لە لایەن ئەڵمانیا، ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، هۆڵەندا و …..
13 هەزار شەهید و 130 هەزار بەرکەوتەی کیمیایی لە ئێران، 130 شەهید و 8 هەزار بەرکەوتەی کیمیایی لە سەردەشت، 5 هەزار شەهید و 10 هەزار بەرکەوتەی کیمیایی لە هەڵەبجە، ئەی ئەوانەی خۆتان بە لایەنگری مافی مرۆڤ دەزانن، ئەمانەیە تاوان لە دژی مرۆڤایەتی، بفەرموون تاوتوێی بکەن./.