بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە قاهیرە و لە گەڵ سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر کۆبووە.
ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیایە بۆ قاهیرە لە پاش 11 ساڵ.
پێشتر و وەک هاوخەمییەک بۆ گەل و حکومەتی تورکیا بە هۆی بومەلەرزەکەوە، سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر لە 27 ی شوباتی ئەمساڵ سەردانی ئەنکەرەی کرد.
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسریش لە ڕێگای تەلەفوونەوە پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە کرد و هاوخەمی خۆیی بەو ڕاگەیاند./.