بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەمال ڕازقی سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عۆمان ڕایگەیاند: لە ئازاری 2022 تا ئازاری 2023 هەناردەی ئێران بۆ عۆمان لە سەدا 100 زیادی کرد و لە نزیکەی 600 ملیۆن دۆلار گەیشتووەتە یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆی گشتی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عۆمان گەیشتووەتە 2 ملیار دۆلار، ئەگەرچی بەراورد بە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و ئیمارات زۆر کەمترە بەڵام هەوڵ دەدرێت بگاتە ئەو ڕێژەیە./.