بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران ئەمڕۆ یەک شەممە 19 ی ئازاری 2023 بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا و لە لایەن قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
ئەم سەردانە لە پاش ئەوە دێت کە شەمخانی لە ماوەی ڕابردوو سەردانی وڵاتانی چین و ئیماراتی کرد و ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سعوودیە واژۆ کرد.
سەردانەکە لە سەر بانگهێشتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بووە و تێیدا شەمخانی لە گەڵ سەرۆکایەتییەکانی ئەم وڵاتەش کۆدەبێتەوە.
لەم سەردانەدا ڕێکەوتنی هاوکاری ئەمنی لە لایەن بەرپرسانی باڵای ئەمنی هەر دوو وڵاتەوە واژۆ دەکرێت، ڕێکەوتنێک کە پەیوەندی بە پاراستنی سنورە هاوبەشەکان و بوونی نایاسایی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە هەیە./.