بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی کە پێشتر هەمووان وایان دەزانی کە تیرۆریستانی داعش بە سەر عێراقدا زاڵ دەبن بەڵام ئەم پیلانە بە فەتواکەی مەرجەعیەتی باڵا هەڵوەشایەوە.
ناوبراو وتی: لە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی داعش، کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرماندەیی شەهید حاجی قاسم سولێمانی هاوکارییەکی بێ سنوری عێراقی کرد.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی کە خوێنی شەهیدان دەسەڵات و سەروەری عێراق لە ئێستا و داهاتوودا دەستەبەر دەکای و بەم هۆیەوە لە بەرامبەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوخۆی عێراق بێدەنگ نابین.
عامری وتی: دەرکردنی هێزەکانی بێگانە لە عێراق ئەرکێکی سەرەکییە و هیچ پاشەکشەیەک لە سەر ئەمەش ناکرێت./.