بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ 29 ی ڕەشەممە (20 ی ئازاری 2023) هاوکاتە لە گەڵ ڕۆژی نیشتمانیی پیشەسازی نەوت لە ئێران. لەم ڕۆژەدا ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئابادان پرۆژەیەکی گرنگی لە بواری وزەدا کردەوە.
بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بەشی یەکەمی قۆناغی دووەمی پاڵاوگەی ئابادان بە فەرمی کرایەوە.
ئەم پرۆژەیە بە یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی وزەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت و توانای پاڵاوگەی ئابادان لە 210 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بۆ 630 هەزار بەرمیل بەرز دەکاتەوە.
بە کردنەوەی ئەم پرۆژەیە، ڕێژەی وەبەرهێنانی بەنزین لە پاڵاوگەی ئابادان لە 10 ملیۆن لیتری ڕۆژانە دەگاتە 14 ملیۆن لیتر و وەبەرهێنانی گازۆئیلیش لە 16 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە دەگاتە 20 ملیۆن لیتر.
کردنەوەی ئەم پرۆژەیە لە هەلومەرجی گەمارۆکان و بە پشت بەستن بە توانا ناوخۆییەکان بووە./.