بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە ڕۆژی پێنج شەممە وەک یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان سەلمێندراوە و بەمەش سبەی ئەم مانگە پیرۆزە لە ئێران دەست پێدەکات.
ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراقیش پێنج شەممەی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاندووە.
لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەش سبەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە./.