بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد عیسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە قاهیرە لە پێناو ڕاکێشانی گەشتیاران، ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت سەردانی میسر بکەن.
وەزیری گەشتیاریی میسر وتی کە ڤێزە دەدرێتە ئەو کەسانەی کە لە چین، هیندستان، ڕژێمی زایۆنیستی، تورکیا، ئێران، مەغریب و جەزایر بیانەوێت سەردانی میسر بکەن.
ناوبراو وتی کە گەشتیارانی ئێرانی تەنیا لە ڕێگای کۆمپانیاکانی گەشتیارییەوە دەتوانن سەردانی میسر بکەن و سەردانەکەشیان لە ئێستادا بۆ باشوری سینایە./.