بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارک مەیلی سوپاسالاری ئەمریکا ڕایگەیاند کە سوپای ئەم وڵاتە لە ئەگەری شەڕی هاوکات لە گەڵ ڕووسیا و چین یان هێزێکی گەورەی دیکە ڕوبەڕوی کێشەی جیدی دەبێتەوە.
ناوبراو وتی کە هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان باس لەوە دەکەن کە ئێران ئامانجی دەرکردنی هێزەکانی ئێمە لە سوریا و عێراق پەیرەو دەکات.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریکا هەروەها لە درێژەی پڕوپاگەندەکانی وتی کە ئێران هەڕەشە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دادەنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران باشترین پەیوەندیی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە هەیە./.