بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی چوارشەممە و بۆ کاتی بەربانگ، ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران و باڵیۆزی وڵاتان لە شاری بەغدا میوانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون.
یەکێک لەوانەش باڵیۆزی سعوودیە لە بەغدا بوو کە لە لایەن محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لێکرا.
لە چاوپێکەوتنێکدا کە باڵیۆزی سوریاش بەشدار بوو، باڵیۆزانی ئێران و سعوودیە جەختیان لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە./.