بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق ڕایگەیاند کە ڕێژەی قەرزەکانی تایبەت بە هەناردەی کارەبا و غاز بۆ عێراق نزیکەی 11 ملیار دۆلارە.
ناوبراو سەبارەت بە قەیرانی کەم ئاوی لە عێراق وتی: بە پێی ئاماری بەرپرسانی عێراقی لە سەدا 80 ی ئاوی ئەم وڵاتە لە باکورەوە دابین دەکرێت و تەنیا لە سەدا 8 تا 10 ی لە ڕێگای ئێرانەوەیە.
باڵیۆزی ئێران ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتەش تووشی قەیرانی کەم ئاوییە و ژمارەیەک لە ڕووبارەکان وشک بوون و جوتیاران داوای ئاو لە حکومەت دەکەن و ئاوی ناوچە کەم ئاوەکانیش لە ڕێگای تەنکەرەوە دابین دەکرێت.
محەممەد کازم ئالی سادق وتی کە پرسی کەم ئاوی بووەتە قەیرانێکی ناوچەیی./.