گەلی ئاگا و ووشیاری ئێران بە تێگەیشتن لە هەلومەرجی وڵات لە 12 ی خاکەلێوەی ساڵی 1358 ی کۆچی هەتاوی بە دەنگی زۆرینە، کۆماری ئیسلامی ئێرانیان وەک سیستەمی خوازراوی خۆیان لە وڵاتدا هەڵبژارد و بە کەڵک وەرگرتن لە یاسا و ئامۆژەکانی ئائینی پیرۆزی ئیسلام، ئیسلامیبوون و کۆماریبوونی سیستەمی سیاسی وڵاتیان دەستەبەر کرد و ئەم ڕۆژەیان کردە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی سیاسی هاوچەرخی ئێران.
12 ی خاکەلێوە ڕۆژی سەلماندنی ئیرادەی گەلێکی ووشیار و ئاگا لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و سەرەتای دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە سەربەخۆیی و سەروەریی بۆ وڵاتی ئازیزمان ئێران بە دیاری هێناوە. ئەم ڕۆژە بووەتە پاڵپشتییەکی بەهێز بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و لە ماوەی 44 ساڵی ڕابردوو لە بەرامبەر ئەم هەموو پیلان و قەیران و دوژمنایەتییەی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی پاراستوویەتی و بووەتە نموونەیەک بۆ کاریگەری دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک لە سیستەمی دەسەڵاتدارێتی لە سەر ئاستی جیهان.
لەم ڕۆژە پیرۆزەدا گەل و حکومەت و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکەوە بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی خۆیان، ئیرادەی نەگۆڕ و بەهێزیان بۆ پاراستنی دەسکەوتەکان، شکستی دوژمنان و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی ڕوونتر پیشان دەدەن. وەک هەمیشە شکست و سەرشۆڕشی بۆ دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت./.