بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئەمڕۆ یەک شەممە 2 ی نیسان لە وتووێژێکی تەلەفوونی لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لە ڕەوتی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات، جەختی لە سەر ئیرادەی تاران بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی دراوسێتی کردەوە.
ئەمە سێهەم وتووێژی تەلەفوونییە لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات لە پاش ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کە لە شاری پەکین واژۆ کرا. ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و بن فەرحان لە دووەم وتووێژدا لە سەر ئەوە ڕێکەوتبوون کە لە مانگی ڕەمەزاندا کۆببنەوە.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە لە سەر ئەوە ڕێکەوتوون کە لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆببنەوە./.