بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موسا ئەبومەرزوق جەختیکردەوە کە بزوتنەوەی حەماس تا لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی، پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین دەکات.
ناوبراو وتی کە توندڕۆیی زایۆنیستی بەرپرسی سەرەکی دۆخی ئێستای قودس و ناوچە داگیرکراوەکانە.
لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی بزوتنەوەی حەماس وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی توانای شەڕی لە چەندین بەرەدا نییە و ئەگەر چەندین بەرە لە دژی زایۆنیستەکان شەڕ بکەن، دۆخی ناوخۆیی بۆ تەل ئەبیب ئاسان نابێت.
موسا ئەبومەرزوق وتی کە مزگەوتی ئەقسا تەنیا پەیوەندی بە گەلی فەڵەستینەوە نییە و موڵکی تەواوی موسڵمانانی جیهانە و بەرگری لەم پیرۆزییەش ئەرکی سەرجەم موسڵمانانە./.