بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی ڕۆژی یەک شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی فەڵەستینییەکان قبووڵکراو نییە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت لەم بوارەدا هەست بە بەرپرسیاریەتی بکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەوڵی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ گۆڕینی دۆخی مێژوویی و یاسایی مزگەوتی ئەقسا قبووڵکراو نییە.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاندبوو کە ڕژێمی زایۆنیستی بەرپرسی ڕووداوەکانی مزگەوتی ئەقسایە.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر کەرتی غەززە و باشوری لوبنان کردووە./.