بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ عەبدولمەجید تەبون سەرۆک کۆماری جەزایر، وێڕای پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان لە ناوبراو و گەلی ئەو وڵاتە، وتی: ئێران و جەزایر سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان، بە تایبەت لە سەر پرسی فەڵەستین و مافی گەلە زوڵملێکراوەکەی، هەڵوێستێکی نزیک و هاوبەشیان هەیە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە زیاتربوونی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرامبەر بە گەلی فەڵەستین، وتی: ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە هەست بە پێویستی هاوکاری و پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی وڵاتانی ئیسلامی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی و پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین دەکرێت.
عەبدولمەجید تەبون سەرۆک کۆماری جەزایریش لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا، پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی لە سەرۆک کۆمار و گەلی ئێران کرد و وتی کە هیوادارین وڵاتانی ئیسلامی پێکەوە گەلی فەڵەستین لە تاوانەکانی زایۆنیستەکان ڕزگار بکەن./.