بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە کەرتی گەشتیاریی ئەم ڕژێمە بە هۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
لە سەدا 90 ی ئەو گەشتیارانەی کە ویستی سەردانیکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینیان هەبووە، سەردانەکەی خۆیان هەڵوەشاندووەتەوە، هۆکارەکەشی ئاڵۆزی و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە بە تایبەت دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکان لە بەرەی باکور بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەوی شەممە و بەرەبەیانی یەک شەممە چەندین ڕۆکێت لە خاکی سوریاوە ئاراستەی جۆلانی داگیرکراوە کرا./.