سەید ڕەزا سەدر حوسێنی لە وتووێژێکدا سەبارەت بە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە فەڵەستینی داگیرکراو و کاریگەرییەکانی لە سەر چارەنووسی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: ئەم بابەتە دەتوانین لە دوو بەشی ناوخۆی ناوچە داگیرکراوەکان و دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی وەک خۆڕاگری تاوتوێ بکەین، لە ڕووی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەبێت گرنگی بەم خاڵە بدرێت کە هەلومەرجی زاڵ بە سەر دەسەڵات و حکومەتی ئێستای ئەم ڕژێمە لاوازبوونێکی زۆری پێوە دەبینرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە چەند جەمسەریی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: ئەم دۆخەش کاریگەری زۆری لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕژێمی زایۆنیستییەوە هەبووە، ئێستا حکومەتێکی لاواز لە تەل ئەبیب هەیە کە لە لایەن توندڕۆکانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و لە بەرامبەر ئەمەش کۆمەڵگایەکە کە توانای ڕاهاتنی لە گەڵ ئەم توندڕۆییەدا نەماوە، هەر بۆیە بە پێی هەلومەرجی ئابوری و دارایی ڕژێمی زایۆنیستی، کۆچکردنی پێچەوانە، کۆنتڕۆڵنەکردنی پەتای کۆرۆنا، هەڵهاتنی هێزە سەربازییەکان، ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان لە دژی نتانیاهۆ و کابینەکەی لە گەڵ کێشە و قەیرانە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە، پێدەچێت کە دۆخی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی پڕ کێشە و لە ڕاستیدا بەرەو لەناوچوون بێت.
سەدر حوسێنی بەشی دووەمی شرۆڤەکەی خۆیی بۆ ڕەهەندی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی وەک خۆڕاگری تایبەت کرد و وتی: تواناکانی خۆڕاگری لە ڕووی ئەمنییەوە و هەروەها یەکڕیزی گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین و ئەو پاڵپشتییەکەی کە لە لوبنان، سوریا، یەمەن و عێراق لەم گرووپانە دەکرێت، بەرەی خۆڕاگریی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی بەهێزتر کردووە.
ناوبراو وتی: لە ڕاستیدا ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەکەوە ترسی بەهێزبوونی زیاتری گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستینی هەیە و لە لایەکی دیکەوە لە بەرامبەر هێزەکانی خۆڕاگری لە دەرەوەی فەڵەستین لاوازییەکی زۆری پێوە بینراوە، هەر بۆیە ئەو ئاسۆیەی بۆ ڕژێمی تەل ئەبیب دەبینرێت، لاوازبوون و زیاتربوونی کێشەکانە.
ئەو شرۆڤەکارە نێودەوڵەتییە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە سەر گۆڕانکارییەکانی فەڵەستین، وتی: لە ماوەی 45 ساڵی ڕابردوو ڕەوتی خۆڕاگری فەڵەستین پشتی بە ئەستوونی بەهێزی ڕۆژی جیهانی قودسەوە داوە کە لە لایەن حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دیاریکراوە. ڕۆژی جیهانی قودس بووەتە ئەستوون و کۆڵەکەی پاڵپشتی و بەهێزبوونی خۆڕاگری فەڵەستین.
بە بۆچوونی ناوبراو، ئەگەر ئەم پاڵپشتییانە نەدەبوو، خۆڕاگری فەڵەستین تا ئێستا بوونی نەدەما، ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس سەردەمێک لە شارێکەوە دەستیپێکرد بەڵام ئێستا لە زیاتر لە 1800 شوێنی جیهان بەڕێوە دەچێت، هەموو ئەمانەش بۆ زیاتربوونی زانیاری و ووشیاری گەلانی جیهان لە بەرامبەر ڕژێمی خوێنمژی زایۆنیستی دەگەڕێتەوە./.