بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ تێگەیشتن لە دۆخی ئێستای سودان دەبێت سەیری ڕووداوەکانی چەند ساڵی ڕابردووی ئەم وڵاتە بکەین تا بەوە بگەین کە چۆن دۆخەکە بەم قۆناغە گەیشتووە. ” عومەر بەشیر ” کە خۆی لە کودەتای سەربازی لە ساڵی 1989 گەیشتە دەسەڵات، لە کانوونی یەکەمی 2018 پاش نزیکەی سێ دەیە ڕوبەڕوی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی خەڵک بوویەوە کە میدیاکانی ڕۆژئاوا وەک شەپۆلی دووەمی بەهاری عەرەبی ناویان دەبرد و بەشیر ناچار کرا لە ماوەی کەمتر لە چەندین مانگ لە نیسانی 2019 واز لە دەسەڵات بێنێت.
عومەر بەشیر کە لە ساڵی 2010 و بە هۆی گوشارەکانی وڵاتانی ڕۆژئاواوە ڕەزامەندی لە سەر جیابوونەوەی 10 پارێزگای باشوری سودان دەربڕیبوو، لە ساڵی 2016 بە ئامانجی بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت سعوودیە و ئیمارات گۆڕانکاریی لە سیاسەتی دەرەوەدا کرد و لە پەیوەندییەکی باش لە گەڵ لایەنەکانی بەرەی خۆڕاگری، بووە یەکێک لە شوێنکەوتووانی بەرەی سعوودی لە ناوچەکە.
سەرەڕای ئەمەش، بەشیر دوو ساڵ پاش ئەم گۆڕانکارییە بەرچاوەی لە سیاسەتی دەرەوە بە هۆی لاوازبوونی لە باشترکردنی دۆخی ئابوری، بووە قوربانی پلانێکی ڕووخاندنی دەسەڵاتەکەی کە ئەنجامەکەشی ئێستا لە سودان دەبینرێت. پاش ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بەشیر، ژنڕاڵ ” عەبدولفەتاح بورهان ” فەرماندەی سوپا و ژنڕاڵ ” محەممەد حەمدان ” ناسراو بە ” حەمیدتی ” فەرماندەی هێزەکانی بەرگری خێرا بوونە کاراکتەرە سەرەکییەکانی گۆڕەپانی سیاسی لەم وڵاتە.
پاش گواستنەوەی دەسەڵات لە ئەنجومەنی سەربازیی کاتی بۆ ئەنجومەنی دەسەڵاتداری سودان، ئەنجومەنی دەسەڵاتدار ” عەبدوڵڵا حەمدوک ” دیپلۆمات و ئابوریناسی سودانیی وەک سەرۆک وەزیرانی قۆناغی ڕاگوزەر دەستنیشان کرد، بەڵام ژنڕاڵەکان ئەم ڕکابەرە مەدەنییەیان قبووڵ نەکرد و پێیان وابوو کە دەبێت کەسێکی گوێڕایەڵتر لەو پۆستەدا بێت. حەمدوک کە نوێنەری هێزە سیاسییەکان پاش بەشیر هەژمار دەکرا و بە هۆی خوێندەواریی لە بەریتانیا، ئەزموونەکانی لە وەزارەتی دارایی سودان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک یەکێتی ئەفریقا بە کەسێکی تەکنۆکرات دادەنرا، بە هۆی ئەوەی کە هێزی ڕاستەقینە لای بورهان و حەمیدتی بوو، سەرکەوتنی نەبوو و لە تشرینی یەکەمی 2021 لە کودەتایەکدا ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
پاش نەمانی حەمدوک گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ساڵانی ڕابردوو لە ڕاستیدا یارییە سیاسی، سەربازی و ئەمنییەکانی ئەم دوو کاراکتەرە بۆ زاڵبوونی تەواو بە سەر سوداندا بوو و هەر دوو لا هەوڵیان دەدا بە کەڵک وەرگرتن لە نموونەی ” عەبدولفەتاح سیسی ” سەرۆک کۆماری میسر کە ئەویش هێزی خۆیی لە کودەتای سەربازییەوە وەرگرتووە، هەمان مۆدێل لە سودان جێبەجێ بکەن. لەم نێوەندەدا ژنڕاڵ عەبدولفەتاح بورهان کە فەرماندەی سوپای سودانە بە هۆی هەبوونی هێزی ئاسمانی کاریگەرتر خۆیی پیشاندا بەڵام حەمیدتی هەوڵی دەدا لە ڕێگای لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت هاوپەیمانی ئازادییەوە بورهان ناچار بە پاشەکشە بکات.
لەم پێناوەدا، لە ماوەی 4 مانگی ڕابردوو دانوستانێک بەڕێوەچوو بە ئامانجی ڕادەستکردنی کاروباری جێبەجێکاری بە هاوپەیمانی ئازادی و گۆڕان وەک گرنگترین لایەنە سیاسییەکانی سودان و بڕیار درا کە لایەنە سەربازییەکان دەسەڵات ڕادەست بکەن و هاوکات هێزەکانی بەرگری خێراش تێکەڵی سوپای سودان بکرێن، بەڵام لە چەند هەفتەی ڕابردووەوە بە هۆی ناکۆکییەکانی تایبەت بە خشتەی کاتی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە و فەرماندەیی سوپاوە ئاڵۆزییەکان لە نێوان هەر دوو ژنڕاڵ گەیشتە لوتکە.
هێزەکانی پشتیوانی و بەرگری خێرا لە هێرشێکدا چەندین بنکەی سەربازیی سوپای سودانیان کۆنتڕۆڵ کرد کە لە بەرامبەردا هێزەکانی سوپاش بە تانک و فڕۆکەی شەڕکەر هێرشیان کردە سەر هێزەکانی حيمیدتی. زۆرترین شەڕ و پێکدادانیش لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سودان بووە و سوپا بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێشتا کۆنتڕۆڵی بە سەر ناوچەکەدا هەیە.
پێدەچێت بە پێی هاوسەنگی هێز لە نێوان هەر دوو لا و نەبوونی میکانیزمێک بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکە، شەڕی ناوخۆیی ڕوو بدات. بەڵام ئەگەر کاراکتەرە بیانییەکانی وەک ئەمریکا، ڕووسیا، سعوودیە، ئیمارات و …. دەتوانن ڕێگری لەم شەڕە ناوخۆییە بکەن.
لە لایەکی دیکەوە، بە هۆی دۆخی ئێستای جیهان و کاریگەرییەکانی شەڕی ئۆکراینا و ئەو گرژییەی کە لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا هەیە، ئەستەمە ئەم دوو زلهێزە بتوانن و بیانەوێت دۆخی سودان هێور بکەنەوە.
دۆخی سودان نموونە و وانەیەکی گرنگە بۆ ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێت لە ڕێگای پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە شتێک بگەن. دەسەڵاتدارانی ئێستای سودان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو سەرەڕای گۆڕینی سیاسەتی دەرەوە و تەنانەت هەوڵەکانی ژنڕاڵەکان بۆ دۆستایەتی زیاتر لە گەڵ زایۆنیستەکان، نەک تەنیا کێشە ئابورییەکانیان چارەسەر نەکرد، بەڵکوو قەیرانی سیاسیی قووڵتر کردەوە و سودانی گەیاندووەتە لێواری شەڕێکی ناوخۆیی گەورە کە دەتوانێت ڕووداوی نەخوازراوی گەورەشی بە دواوە بێت./.