بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوریا جارێکی دیکە و ئەمجارە بە هۆی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بووەتە جێی سرنجی ناوەندە سیاسی و میدیاییەکانی جیهان. ژمارەیەک لەو وڵاتە عەرەبییانەی کە لە ساڵانی قەیرانی سوریا، پەیوەندییەکانی خۆیان لە گەڵ ئەم وڵاتە پاراستووە، بۆ گەڕانەوەی ئەندامێتی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی پێش کۆبوونەوەکەی تشرینی دووەمی 2022 ی جزایر هەوڵێکی هاوبەشیان هەبووە بەڵام بۆچوونەکان لە سەر ئەم بابەتە هێشتا یەک نەخراوەتەوە.
سێ بۆچوون لە نێو کاراکتەرە سەرەکییەکان سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا بوونی هەیە. یەکەم: ئەوانەی کە خوازیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانن، وەک تورکیا و ئیمارات. دووەم: ئەو وڵاتانەی کە گەیشتن بە چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریا بە مەرجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان ناو دەبن، وەک قەتەر کە لەم بوارەدا هاوئاهەنگیی لە گەڵ ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا هەیە. سێهەم: ئەو وڵاتانەی کە خۆیان لە پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا یەکلایی نەکردووەتەوە، وەک سعوودیە، میسر و ئەردەن.
ئەوانەی ویستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان هەیە
تورکیا و ئیمارات لە ئێستادا لەو وڵاتانەن کە بە ئاشکرا خوازیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانن لە گەڵ حکومەتی سوریا، هەرچەندە کە ئامانج و تێڕوانینی ئەم دوو وڵاتەش جیاوازییەکی زۆری هەیە.
تورکیا
هێماکانی گۆڕانکاری لە سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە سوریا بە بەشداری سەربازیی ڕووسیا لە کاروباری ناوخۆیی ئەم وڵاتە لە ئەیلولی 2015 دەستیپێکرد، لە بەر ئەوەی کە سیاسەتی ئەنکەرە بۆ گۆڕینی حکومەتی دیمەشق بە پێی ڕاستییەکانی دۆخی سوریا نەبوو. ئەگەرچی هەست بەوە دەکرێت کە گۆڕینی سیاسەتی تورکیا لە بەرامبەر سوریا بە گشتی لە گەڵ سیاسەت و تێڕوانینی نوێی ناوچەیی ئەنکەرە پەیوەندیی هەیە بەڵام لە گەڵ سوریا پەیوەندیی بە شەڕ و پێکدادانی لە گەڵ ئەم وڵاتەوە هەیە.
بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکانی سوریا لە تورکیا بووەتە بابەتێکی جیدیی سیاسی لەو وڵاتە و لایەنە نەیارەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەم ڕێگایەوە هەوڵی لاوازکردنی پێگەی پارتی داد و گەشەپێدان دەدەن. بەدەر لەمەش حکومەتی تورکیا بۆ گەڕانەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەری سوریا پێویستی بە هاوکاری حکومەتی دیمەشق هەیە.
بە سیاسەتی ئەمریکا بۆ ئیدانەکردنی هەر هەنگاوێکی سەربازیی تورکیا لە دژی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات، هاوکاری لە گەڵ ڕووسیا و سوریا بووە باشترین بژاردەی بەردەم ئەنکەرە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێزە کوردییەکان لە سنورەکانی ئەو وڵاتە. هەر بۆیە تورکیا پێشنیاری ئەوەی خستەڕوو کە ئامادەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی هەسەدە هاوکاری دیمەشق بکات.
ئەمەش بووە هۆی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگری و بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری سوریا و تورکیا لە کانوونی یەکەمی 2022 لە سوریا، لە کاتێکدا کە لە ئێستادا هەوڵی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵاتیش لە ئارادایە.
ئیمارات
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی وەک وڵاتانی دیکەی ناوچەی کەنداوی فارس، قەیرانی سوریای لە ساڵی 2011 بە دەرفەتێک بۆ دابەزاندنی پێگە و دەستڕۆیشتوویی ئێران لە ناوچەکە دەزانی. ئیمارات بووە یەکێک لەو وڵاتانەی کە هەوڵی پەراوێزخستنی سوریای لە کۆمکاری عەرەبی دەدا و پاڵپشتی زۆری لە نەیارانی حکومەتی دیمەشق کرد، بەڵام هەڵوێستی ئیمارات بۆ دژایەتی ئاشکرای شۆڕشی وڵاتانی عەرەبی گۆڕدرا و بەرە بەرە لە نەیارانی سوریا دوور کەوتەوە و لە ئاکامدا لە چوارچێوەی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان هەوڵی نزیکبوونەوەی سیاسی و ئەمنی لە گەڵ حکومەتی سوریا دەدات.
ئیمارات لەم چوارچێوەدا باڵیۆزخانەکەیی لە دیمەشق لە کانوونی یەکەمی 2018 کردەوە. سەرەتای ساڵی 2020 یەکەم وتووێژی تەلەفوونی لە نێوان محەممەد بن زاید جێنشینی ئەو کاتی ئەبوزەبی و سەرۆک کۆماری سوریا لە کاتی پچڕانی پەیوەندییەکانیان لە ساڵی 2012 ئەنجامدرا. لە تشرینی دووەمی 2021 عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە پاش 10 ساڵ سەردانی دیمەشقی کرد. ئازاری 2022 بەشار ئەسەد بۆ یەکەم جار لە پاش قەیرانی سوریا سەردانی ئیماراتی کرد.
ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات لە گەڵ حکومەتی سوریا بووەتە بەشێک لە ستراتیژی گشتی بۆ داخستنی دۆسیەی شۆڕشی وڵاتانی عەرەبی بۆ هەمیشە، مانەوەی ڕژێمەکانی ئێستا و تێکەڵبوونی ڕژێمی زایۆنیستی لە پێکهاتەی ناوچەی عەرەبی. ئیماراتییەکان هەروەها هەوڵی دابینکردنی دەرفەتی ئابوری لە سوریا لە قۆناغی پاش شەڕ و ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە دەدەن. ئەبوزەبی ڕەنگە دەیەوێت بەشداری لە نێوەندگێڕیی نێوان تورکیا و سوریا بکات و ڕکابەریی ڕووسیا بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و ئەسەد بکات.
ئەوانەی دژایەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکەن
ژمارەیەک لە وڵاتان ئەوە ڕەتدەکەنەوە کە بە بێ هیچ ئیمتیازێک پەیوەندییەکانیان لە گەڵ سوریا ئاسایی بکەنەوە. ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا و قەتەر لەو لایەنانەن کە لە ئێستادا دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانن لە گەڵ حکومەتی دیمەشق.
ئەمریکا
لە کاتێکدا کە هەندێک لە هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕوو لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا دەکەن، واشنتن تا ئێستا ئەوەی ڕەتکردووەتەوە کە بە بێ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە تایبەت بڕیاری ژمارە 2254 دان بەو پەیوەندییانەدا بنێت. پاش کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری تورکیا و سوریا لە مۆسکۆ، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ سوریا ئاسایی ناکەینەوە و پاڵپشتی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیش لە گەڵ حکومەتەکەی بەشار ئەسەد ناکەین.
سزاکانی ئەمریکا بووەتە گەورەترین بەربەستی بەردەم ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتان لە گەڵ سوریا. ئەو یاسایەی کە لە ئەمریکا بە سزار ناسراوە و لە حوزەیرانی ساڵی 2020 ەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەمریکا هەموو ئەوانەی کە لە ڕووی سەربازی، دارایی و تەکنۆلۆژیاوە هاوکاری حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بکەن، سزا دەدات.
یەکێتی ئەورووپا
یەکێتی ئەورووپا لە هەڵوێستی خۆی بۆ ڕەتکردنەوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی سوریا بەردەوامە و هەوڵ دەدات دیمەشق هانی گەیشتن بە چارەسەری سیاسی قەیرانی ئەم وڵاتە بدات. جۆزپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە ساڵی 2021 لە برۆکسێل ڕایگەیاند کە تا ئەو کاتەی دەستاودەستکردنی سیاسی لە سوریا ڕوو نەدات، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەم وڵاتە یان هەڵگرتنی سزاکان ڕوو نادات.
ناوەڕاستی ساڵی 2022 یەکێتی ئەورووپا سزاکانی سەر سوریای بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە و سەرەتای ساڵی 2023 ڕایگەیاند کە نە پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا ئاسایی دەکرێتەوە، نە بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەیدا دەکرێت و نە سزا و گەمارۆکانیش هەڵدەگیرێت.
قەتەر
بۆ قەتەر سەرجەم ئەو هۆکارانەی بوونەتە هۆکاری پەراوێزکەوتنی حکومەتی سوریا، وەک خۆیان ماونەتەوە. شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر بەردەوام ئەوەی ڕاگەیاندووە کە وڵاتەکەی ئێش و ئازارەکانی گەلی سوریا لە بیر ناکات. ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەڵوێستی کۆمکاری عەرەبی بۆ هەڵپەساردنی ئەندامێتی سوریا دەبێت وەک خۆی بمێنێتەوە.
ئەوانەی خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە
ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتان دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان نین بەڵام بە چەندین هۆکاریش نایانەوێت بەشداری لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سوریا بکەن.
سعوودیە
سەرەڕای کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی ئەمنی سوریا و سعوودیە، ڕیاز بە نیگەرانییەوە لە ڕەوتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا دەڕوانێت. ساڵی ڕابردوو سعوودیە لە گەڵ میسر و قەتەر ڕێگرییان لەوە کرد کە پێش کۆبوونەوەی لوتکەی جەزایر، سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی بگەڕێتەوە. ڕیاز پێگەی ئێرانی لە سوریا وەک پاساوێک بۆ ئەم دژایەتییە هێنایەوە. بەم دواییانە چەند هێمایەکی ئەگەری گۆڕینی هەڵوێستی سوریا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ دیمەشق دەرکەوتووە.
میسر
میسر لە سەرەتای ساڵی 2022 پاڵپشتی لە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەکرد بەڵام هەڵوێستی خۆیی بە ئاراستەی سعوودیە گۆڕا.
ئەگەرچی کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای سوریا و میسر زیادی کردووە بەڵام دەتوانین بڵێین کە قاهیرە بەردەوام چاوی لە ڕیازە و هەڵوێستی خۆیی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا بە هەڵوێستی سعوودیەوە گرێداوە.
ئەردەن
هەڵوێستی ئەردەن لە ساڵی 2011 و دەستپێکردنی قەیرانی سوریا بەردەوام تووشی گۆڕانکاری بووە. ئەردەن لە میوانداری سەربازیی نەیارانی سوریاوە بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ دیمەشق دەکات. هۆکاری ئەمەش زیاتر بۆ بەرژەوەندییە ئەمنی و ئابورییەکان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی 700 هەزار پەنابەر و ئاوارەی سوری لەم وڵاتە دەگەڕێتەوە.
کۆبەند
هەڵوێستە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی سوریا بە پێی لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنەکانی جیاوازە.
سەرەڕای کێشە ئابورییەکان، سوریا هەوڵەکانی ئێستا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بە سەرکەوتنێک بۆ خۆی دەزانێت.
مەرجی سوریا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تورکیا پیشاندەری ئەم سەرکەوتنەیە. مەرجی وەک بەڵێنی ئەنکەرە بۆ پاشەکشەی تەواو لە خاکی سوریا، ڕاگرتنی پاڵپشتییەکان لە نەیارانی سیاسی و سەربازی و هەروەها هاوکاری لە ئاوەدانکردنەوەی سوریا و دابەزینی کاریگەریی گەمارۆکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا.
حکومەتی سوریا هەروەها دەیەوێت پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی نەیاران ئاسایی بکاتەوە، بۆ ئەمەش ئامادەیی پیشانداوە لە بەرامبەر هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان ئیمتیازی سیاسی بدات. دەتوانین بڵێین کە حکومەتی سوریا دەیەوێت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، پێگەی خۆی بە تایبەت لە ڕووی ئابورییەوە باشتر بکات./.