بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و فەڵەستینییەکان لە کەرتی خۆرئاوا گەنجێکی فەڵەستینی شەهید کرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سولێمان عایش لە دانیشتووانی کەمپی عەقەبە جەبر بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کرا و سوپای داگیرکار تەرمەکەشی بە بارمتە گرتووە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەریحا لە کەرتی خۆرئاوا ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە بریندارەکان بە برینداری لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەستبەسەر کراوە./.