کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ڕووسیا، ئێران، تورکیا و سوریا ڕۆژی سێ شەممە 25 ی نیسان ی 2023 لە شاری مۆسکۆ بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکەش تایبەت بە ڕەوشی سوریا و قەیرانی چەندین ساڵەی ئەم وڵاتە بووە.
تورکیا ڕۆڵی سەرەکیی لە هێرشی سەر سوریا هەبووە و تۆمەتباری پلەی یەکی قەیرانی ئەم وڵاتەیە. هەمووان دەزانن کە هێرشی سەر سوریا لە سنورەکانی تورکیاوە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ بەرهەمی خۆڕاگری و گۆڕانکارییەکان و پێداگری سوریا لە سەر مافەکانی و هەروەها بوونی هاوپەیمانانی سوریا و سەرکەوتنەکانی ئەوان بە سەر بەشێکی زۆر لە گرووپە تیرۆریستییەکان، وای لە تورکیا کردووە کە هەوڵی گۆڕینی سیاسەتەکانی بەرامبەر بە حکومەتی دیمەشق بدات.
کۆبوونەوەکەی مۆسکۆ دەتوانین وەک چارەسەر و نێوەندگێڕییەک یان ئاستێکی مامناوەند لە چاوەڕوانییەکانی هەر دوو وڵاتی سوریا و تورکیا ناو ببەین.
دۆخی مەیدانی لەو بابەتە گرنگ و سەرەکییانەیە کە لە هەر ڕێکەوتنێکی ئاشتی یان نزیکبوونەوەی سوریا و تورکیا دەبێت ڕەچاو بکرێت و بە پێچەوانەی ئەمەش ناکرێت باس لە ئاشتی سیاسی یان ڕێکەوتنە بازرگانی و ئابورییەکان بکرێت.
بوونی ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات و داگیرکردنی بەشێکی خاکی سوریا لە لایەن تورکیاوە وایکردووە کە سوریا لە کۆبوونەوەی مۆسکۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا و وازهێنان لە پاڵپشتیکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان وەک مەرجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەنکەرە دابنێت. لە بەرامبەردا تورکیاش داوایکردووە کە لایەنەکانی سەر بە پەکەکە لە سوریا کۆنتڕۆڵ بکرێن و نەبنە هەڕەشە لە سەر سنورەکان و ئاسایشی نیشتمانی ئەم وڵاتە.
دووەم نیگەرانی تورکیا بۆ زیاتر لە 3 ملیۆن ئاوارەی سوری دەگەڕێتەوە کە بووەتە کێشەیەکی گەورە لە بەردەم حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و تەنانەت لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی تورکیاش مشتومڕی زۆری لە سەر هەبووە. ئەردۆغان هەوڵ دەدات بە هەر شێوازێک خۆی لەم قەیرانە دەرباز بکات لە بەر ئەوەی کە مانەوەی ئاوارە و پەنابەرانی سوریا لە خاکی تورکیا ڕەهەندی ئابوری، ئەمنی، کەلتوری و کۆمەڵایەتیی هەیە.
لە هەمووش گرنگتر، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ڕایگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەم وڵاتەدا بن باسکردن لە ئاشتی واتایەکی نابێت. ئەمانەش کورتەیەک لە داواکارییەکانی سوریا و تورکیا لە دانوستانەکانی مۆسکۆ بووە./.