بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەفتەی داهاتوو سەردانی سوریا دەکات.
ئەمە حەوتەمین سەردانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ سوریا دەبێت لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئێراندا.
دوایین سەردانی ناوبراو بۆ بومەلەرزەکەی شوباتی ڕابردووی سوریا دەگەڕێتەوە کە بۆ گەیاندنی پەیامی هاوخەمی گەل و حکومەتی ئێران سەردانی دیمەشقی کرد./.