بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەم ڕۆژانەدا بارودۆخێکی باشی لە سعوودیەدا نییە و دەنگۆی ئەوەش بڵاو بووەتەوە کە دەیەوێت ڕیاز بە جێ بێڵێت. یانەی نەسر یەک لە دوای یەک لە پاڵەوانیەتییەکانی سعوودیە دوور دەبێتەوە و ئەمەش دۆخێکی نەخوازراوی ڕوبەڕوی ئەستێرەی پۆرتۆگالی کردووەتەوە.
باس لەوە دەکرێت کە سەرۆکی یانەی نەسر دەستی لە کار کێشابێتەوە و لە نوێترین لێدوانیدا هێرشی کردووەتە سەر ڕۆناڵدۆ و کڕینی ناوبراوی بە یەکێک لە فریوە گەورەکانی ژیانی خۆی ناو بردووە.
ئەو بەرپرسەی یانەی نەسر ڕایگەیاندووە کە دیسانەوە لە تەمەنمدا فریو درام، جاری یەکەم کاتێک بوو کە داوای سێ شیش کەبابم کردبوو بەڵام دوو شیشیان بە من دابوو و جاری دووەمیش گرێبەستی کڕینی ڕۆناڵدۆ بووە.
ڕۆناڵدۆ پارەیەکی زۆری وەرگرتووە و کارنامەیەکی لاوازی لە خۆی پیشان داوە و پێناچێت بتوانێت لە سعوودیە بە دەسکەوتێکی وەرزشی بگات./.