بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی شوتیی باس کردووە کە بریتین لە:
1 – بەهێزکردنی بەرگری جەستە، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە مادەی دژە ئۆکسانی وەک لایکۆپین و ڤیتامین سی، بۆیە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە خۆپاراستن لە ژمارەیەک نەخۆشی و کەمکردنەوەی هەوکردن بە تایبەت نەخۆشی جومگەکان.
2 – نەهێشتنی قەبزی: بڕێکی زۆر لە ئاو و مادە ڕیشاڵییە تواوەکانی تێدایە کە دەبێتە هۆی چالاککردنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان و باشترکردنی تەندرووستی کۆئەندامی هەرس و ڕزگاربوون لە قەبزی و خۆپاراستن لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و کۆم.
3 – بۆ ژنانی دووگیان زۆر بە سوودە بە تایبەت لە مانگەکانی سەرەتای سکپڕی. لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە فۆلیک ئەسید کە ڕۆڵێکی کارا دەبینێت لە گەشەی کۆئەندامی کۆرپەلە و ڕێگریکردن لە نەخۆشییە زگماکییەکانی دڕکەپەتک.
4 – بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلە زۆر کەڵکی هەیە، دەوڵەمەندە بە کانزای پۆتاسیۆم و ترشی ئەمینی ستێرۆلین و ئاو کە یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن و چالاککردنی جوڵەی خوێن دەدات. هەروەها وەک مادەی دایرۆتیک کار دەکات کە دەبێتە هۆی زیادکردنی میز و نەهێشتنی هەوکردن و بەردی گورچیلە و میزڵدان.
5 – پاراستنی تەندرووستی پێست، زوو چاکبوونەوەی برین و سووتاوی و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی پێست.
6 – کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان. شوتی سوودی زۆرە بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی ئازار و نەشەنوجی ماسولکەکان و هێواشکردنەوەی لێدانی دڵی وەرزشوانان لە کاتی وەرزش. لە بەر ئەوەی کە ترشی ئەمینی سێرۆلینی تێدایە کە لە ناو جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ئارجنین کە زۆر گرنگە بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن و کشانی بۆرییەکانی خوێن. هەروەها ڤیتامین B6 ی تێدایە کە وزە دەبەخشێت بە جەستە.
7 – توانای سێکسی پیاوان زیاتر دەکات.
8 – خۆپاراستن لە شێرپەنجە. لە بەر ئەوەی کە شوتی مادەی لایکۆپینی تێدایە و دژە ئۆکسانێکی بەهێزە یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی پرۆستات و مەمک و منداڵدان و کۆڵۆن و کۆم./.