بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو توێژینەوەدا 140 کەس بەشدار بوون و بۆ ماوەی 11 ساڵ چاودێری کراون تا بزانن نیشانەکانی خەمۆکی یان نیگەرانییان تێدا دەرکەوتووە.
لە ئەنجامدا توێژەران ئاشکرایانکردووە کە لە پێناو تەندرووستییەکی باشتر ڕێژەی خواردنی پەتاتەی سورەوکراو کەم بکرێتەوە، لە بەر ئەوەی کە پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لە نێوان سیستەمی خۆراکی ڕۆژئاوایی لە نێوانیاندا پەتاتەی سورەوکراو و خواردنە دەستکردەکان و ئەگەری خەمۆکی و نیگەرانی زیاد دەکەن.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە کە مادەی ئەکریلامید لە پەتاتە و نانی سوتاو یان زۆر برژاودا هەیە و هۆکارن بۆ قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن.
شارەزایانی بواری خۆراک ڕایانگەیاندووە کە گومانی تێدا نییە کە ئەو کەسانەی خواردنە سورەوکراوەکان زیاتر دەخۆن لە گەڵ هۆکارەکانی دیکەدا ڕێگەخۆشکەر دەبن بۆ زیادبوونی توشبوون بە گرفتە تەندرووستییەکانی مێشک./.