بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری تەندرووستی چەند کاریگەری و زیانێکی کەمخەوییان باس کردووە کە بریتین لە:
1 – کەمخەوی دەبێتە هۆی لاوازبوونی کۆئەندامی بەرگری جەستە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی بەکتریا، ڤایرۆسەکان و هەناوی زیاتر دەبێت.
2- کەمخەوی هانی دەردانی ئەنسۆلین دەدات بەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە بۆ ئەو کەسانەی کەمخەون زیاتر دەبێت، هەروەها کێشی جەستە زیاد دەبێت.
3 – کەمخەوی کاریگەری زۆری هەیە لە سەر بەشی پێشەوەی مێشک کە وا لە مرۆڤ دەکات توانای فێربوونی کەم ببێت و هەروەها تووشی لەبیرچوونەوە ببێت./.