بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی بی بی سی ڕۆژی هەینی 28 ی نیسانی 2023 لە وتووێژی لە گەڵ چەندین شرۆڤەکاری نێودەوڵەتی، داهاتووی گۆڕانکارییەکانی سودان و سیناریۆکانی کۆتایی هاتنی ئەم قەیرانە ناوخۆییەی تاوتوێ کرد.
بی بی سی لە سەر زاری شرۆڤەکارانی خۆیەوە ڕایگەیاند کە سیناریۆی یەکەم سەرکەوتنێکی سەربازیی خێرا بۆ یەکێک لە دوو لایەنی شەڕەکەیە کە ئەمەش ئەستەمە مسۆگەر ببێت، لە بەر ئەوەی کە هەر یەک لەم دوو لایەنە تایبەتمەندی خۆیان بۆ بەڕێوەبردن و درێژەپێدانی شەڕەکە هەیە.
بە وتەی ئەو شرۆڤەکارانە، هێزەکانی پشتیوانی خێرا کەڵک لە شەڕی پارتیزانی وەردەگرن و ئەمەش وایکردووە کە بەراورد بە هێزەکانی سوپای سودان باشتر لە ناوەڕاستی شاری خەرتوم دەرکەون.
ئەو شرۆڤەکارانە لە درێژەدا ئاماژەیان بە تایبەتمەندییەکانی سوپای سودان دا و ڕایانگەیاند کە سوپای سودان خاوەنی چەک و کەرەستەی سەربازییە لە تانک و تۆپخانەوە تا زاڵبوونی بە سەر سنورە ئاسمانییەکانی سودان.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە سوپای سودان لە لایەن میسرەوە پاڵپشتی دەکرێت و ئیمارات و گرووپی واگنەری ڕووسیا پاڵپشتی لە هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەکەن، هەر دوو لایەنی شەڕەکە دەتوانن کەڵک لە هاوکارییە دەرەکییەکان وەربگرن و ئەمەش دەبێتە هۆی درێژەپێدانی شەڕی ناوخۆیی سودان.
سیناریۆی دووەم کە لە لایەن شرۆڤەکارانی کەناڵی بی بی سی وەک ئەگەرێک باس کراوە، ئەوەیە کە چەندین ڕێگا بۆ پەرەسەندنی شەڕی ناوخۆیی سودان بوونی هەیە و هیچ یەک لەم ڕێگایانە لە بەرژەوەندی دانیشتووانی ئەو وڵاتە نییە.
لە لایەنی دیکەوە، مەهەند هاشم پەیامنێری سودانیی کەناڵی بی بی سی ڕایگەیاندووە کە ئەوەی کە لەم ماوەیەدا بینراوە، هێماکانی شەڕێکی ناوخۆیی درێژخایەنی پێوە دیارە و ئەمەش وایکردووە کۆنتڕۆڵکردنی شەڕەکە ئاسان نەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پێش شەڕەکە، حەمیدتی و بورهان هەوڵی هەڵگیرسانی هەست و سۆزی تائیفی خەڵکیان دەدا و هانی ئەندامان و لایەنگرانی خۆیان دەدا. بەدەر لەمەش، جموجوڵی لایەنگران و ئەندامانی ڕژێمی پێشووی سودان و پارتی کۆنگرەی نیشتمانی دەبینرێت.
شرۆڤەکارانی بی بی سی ڕایانگەیاندووە کە سیناریۆی سێهەم، واژۆکردنی ڕێکەوتنی ئاشتییە لە نێوان هەر دوو لایەنی شەڕەکە و بۆ ئەمەش کەسایەتییە سیاسییەکان هەوڵ دەدەن ڕەزامەندی هەر دوو ژنڕاڵەکەی سودان بە دەست بێنن، بەڵام کاتێک نۆرەی دەستپێکردنی دانوستانەکان دەگات، کەسێک ناتوانێت سەبارەت بە دەستپێکردنی لە ماوەیەکی نزیکدا هیوادار بێت.
ئەوان لە کۆتاییدا جەختیان کردووەتەوە کە هەمووان لە سەر ئەوە کۆکن کە ئەم ڕێکەوتنە (دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاشتی) تەنیا لە پاش گوشارە سیاسی و ئابورییەکانی وڵاتانی وەک میسر، ئیمارات و سعوودیە مسۆگەر دەبێت.
شەڕی ناوخۆیی سودان لە 15 ی نیسانی 2023 بە هۆی شکستی وتووێژە نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە و بە هێرشی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە فەرماندەیی ژنڕاڵ محەممەد حەمدان ناسراو بە حيمیدتی بۆ سەر هێزەکانی سوپای سودان دەستیپێکرد./.