هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر دامەزراوە سەرەکییەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ئەوەی پیشاندا کە تەل ئەبیب ڕوبەڕوی ڕاستییەک بووەتەوە کە ڕوبەڕوبونەوەی تەنیا ڕەهەندی سەربازیی نییە و ڕەهەندێکی نوێ بە ناوی هێرشی ئەلیکترۆنی لە خۆ دەگرێت.
هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەم دواییە پیشانیداوە کە بۆشاییەکی سەرەکی لە بواری پاراستنی دامەزراوە فەرمییەکان و هەروەها دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتدا هەیە و پاراستنی ئەو دامەزراوانە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بووەتە کێشەیەکی گەورە.
هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر دامەزراوە سەرەکییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی پەیامی ئەوەی لە گەڵە کە دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئەو ڕژێمە لە ئەگەری ڕوبەڕوبونەوەی جیدی، تووشی هێرشی گەورەتر دەبن.
ئەم هێرشانەش بەشێکە لە ئامانجەکانی خۆڕاگری و ئەوانی خستووەتە نەخشەی ئامانجەکانەوە تا لە کاتێکی گونجاودا کەڵکی لێ وەربگیردرێت.
هێرشەکان ئەوەیان ڕوونکردووەتەوە کە هاوکێشەکانی هاوسەنگی هێز تووشی گۆڕانکاری بووە و پاشەکشەی ڕژێمی داگیرکار لە سەرجەم ئاستەکاندا ئەوەی سەلماندووە کە هێزەکانی خۆڕاگری لە ئێستادا باڵادەستی خۆیان بۆ هەمووان پیشانداوە.
هێرشەکان پەیامی ئەوەشی بە دواوەیە کە خۆڕاگری دەیەوێت وانەیەکی لەبیرنەکراو بە داگیرکارانی زایۆنیست بدات.
ڕژێمی زایۆنیستی کە وا خۆی پیشان دەدا لە ڕووی زانستی و تەکنۆلۆژیاوە پێشکەوتووە، زۆر بە لاوازی دەرکەوتووە. بە تایبەت ئەوەی کە بانگەشە دەکات سەرجەم خزمەتگوزاری و ژێرخانەکانی خۆیی خستووەتە ئینتەرنێتەوە، هەر بۆیە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان دەتوانێت زیانی زۆر بەو ڕژێمە بگەێنێت، وەک چۆن کە تا ئێستاش هێرشەکان لەوەدا سەرکەوتوو بوون لاوازی زایۆنیستەکان لە ڕووی ناوخۆییەوە ڕوون بکەنەوە.
هێرشە ئەلیکترۆنییەکان کاریگەری نەرێنیی لە سەر تەواوی دامەزراوە سەرەکییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و بەرپرسانی باڵای ئەو ڕژێمە بە تایبەت بنیامین نتانیاهۆ داناوە و دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی ڕوبەڕوی شەڕێکی ئەمنی بەربڵاو کردووەتەوە.
لاوازبوونی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاتێکدایە کە بەرەی خۆڕاگری، فەڵەستینییەکان و تەنانەت وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بەرەو بەهێزبوونی زیاتر هەنگاو دەنێن./.