بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری کۆمپانیای وەبەرهێنانی کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە هاوردەی غازی ئێرانی لەم مانگەدا بۆ 30 تا 40 ملیۆن مەتری سێجای ڕۆژانە بەرز کردووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێژەی هاوردەی غازی ئێران لە لایەن عێراقەوە لە سەرەتای ئەمساڵ ڕۆژانە 10 ملیۆن مەتری سێجا بووە.
بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما عێراق پێویستییەکی زیاتری بە کارەبا دەبێت و بۆ ئەمەش دەبێت ڕێژەیەکی زیاتر لە غازی ئێران هاوردە بکات.
سزاکانی ئەمریکا وایکردووە کە حکومەتی عێراق بۆ پێدانی قەرزی هاوردەی غاز و کارەبای ئێران تووشی کێشە ببێت./.