بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەعد سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وتی کە بەدەر لە کۆدەنگی نیشتمانی هیچ ڕێگایەک لە بەردەم لایەنە سیاسییەکاندا نەماوە، ئێمە کاندیدی خۆمان دەستنیشان کردووە بەڵام دەرگامان بە ڕووی لایەنەکانی دیکەدا دانەخستووە.
ناوبراو وتی: پۆستی سەرۆک کۆمار شیاوی ئەو کەسەیە کە لە ئاژاوەگێڕی و دووبەرەکی لە لوبنان بە دوور بێت و مسۆگەربوونی ئەمەش بەندە بە ڕێکەوتنی بەرامبەری نێوان لوبنانییەکان.
محەممەد ڕەعد سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنیستی وتی؛ دوژمنی زایۆنیستی کە کاتێک هەڕەشەی لە ناوچەکە بە گشتی دەکرد ئەمڕۆ خۆی لەمە بە دوور دەگرێت، لە بەر ئەوەی کە لە لوبنان خۆڕاگرییەک هەیە کە دەتوانێت بە توندی ڕوبەڕوی دوژمن ببێتەوە و هەڕەشە لە بوونی زایۆنیستەکان بکات.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی هێزی هەڕەشەی لە سەر وڵاتانی ناوچەکە نەماوە و خۆڕاگری سەرجەم هاوکێشەکانی گۆڕیوە و هاوسەنگی هێزی لە بەرژەوەندی خۆی تێکداوە./.