بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند توێژینەوەیەک ئاشکرایان کردووە کە سێو مادەی خۆراکی و شەکری میوەی تێدایە کە شەکرێکی سرووشتییە و جەستە لە پاڵ مادە ڕیشاڵییەکاندا هەڵیدەمژێت و وەک وزە دابەشی بەشەکانی دەکات، هەرچەندە هێواشتر لە کافاین کار دەکات بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و کاریگەری زیاتری دەبێت.
سوودەکانی خواردنی سێو بریتین لە:
دژی هەوکردنی نەخۆشییە دەروونییەکانە.
مەترسی جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە.
ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش کەم دەکاتەوە.
مەترسی نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە.
قەڵەوی و نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی کەم دەکاتەوە./.