بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئستبان لازۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوبا – ئەنجومەنی نیشتمانیی هێزی گەل – وتی: ئەمریکا بەرپرسی پەرەسەندن و بەردەوامی شەڕی ئۆکراینایە.
ناوبراو وتی کە کوبا ئیدانەی سیاسەتەکانی هاوپەیمانی ناتۆ دەکات.
ئەو بەرپرسەی کوبا وتی کە ئەمریکا بە شەڕی ئۆکرایناوە جیهانی ڕوبەڕوی مەترسییەکی گەورە کردووەتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی کوبا هەروەها ئیدانەی سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوای لە دژی ڕووسیا کرد و وتی کە ئەمریکا بەرپرسی ئەوەیە کە لە شەڕی ئۆکراینا و لە داهاتووشدا ڕوو دەدات./.