بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستینی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە جبریل محەممەد مێرمنداڵی تەمەن 17 ساڵەی فەڵەستینی بە هۆی سەختی برینەکانی لە ئاکامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەمپی ” عقبە جبر ” لە باشوری ئەریحای ناوەندی کەرتی خۆرئاوا شەهید کرا.
ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کەمپە و گەمارۆیان داوە. خەڵک ڕوبەڕوی داگیرکارانی زایۆنیست بوونەتەوە و لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی ئەو ڕژێمە جبریل محەممەد شەهید کرا و 6 فەڵەستینیی دیکەش بریندار بوون کە ڕەوشی تەندرووستی 3 کەس لەوان ناجێگیرە.
هاوکات هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دوو سەرکردەی بزوتنەوەی فەتحیان لە کەمپی ” عقبە جبر ” دەستبەسەر کردووە./.