بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری وتەبێژ و جێگری ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی خۆڕاگری نۆجەبای عێراق سەبارەت بە وتەکانی ئەم دواییەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و جەختکردنەوەیان لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، وتی کە نۆجەبا فەرمان و ڕێنماییەکانی بەڕێزیان جێبەجێ دەکات.
شمەری وتی: ئێمە شوێنکەوتووی ڕێبەر و مەرجەعە باڵاکانی خۆمانین کە خاکی وڵاتانی ئیسلامی بۆ هەر داگیرکارییەک بە هەر ناو و ناونیشانێک حەرام دەزانن.
وتەبێژی نۆجەبا وتی: تا دەرکردنی دوایین سەربازی ئەمریکی لە خاکی عێراق، چەکی خۆمان دانانێن.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە خۆی لە چوارچێوەی خۆڕاگیردا دەناسێنێت، دەبێت لە بەرامبەر داگیرکاریی ئەمریکا هەڵوێستێکی ڕوونی هەبێت، ئەمریکا شەیتانی گەورەیە و سەربازێکی ئەمریکی یان فەرمانبەرێک لە باڵیۆزخانەکەی کە هەمان بنکەی شەیتانە، بۆ عێراق و خەڵکەکەی زیانی دەبێت./.