بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژنڕاڵ مەک کێنزی فەرماندەی پێشووی سنتکۆم لە میانەی وتارێکی لە ئەنجومەنی سیاسی کە دامەزراوەی واشنتن بۆ تاوتوێکردنی هێزی درۆنیی ئێران و ڕوبەڕوبونەوەی ڕێکیخستبوو، وتی: لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوو ئێران پەرەی بە هێزی مووشەکی و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی مووشەکی کرۆز و بالستی و هەروەها درۆنەکانی داوە، بە ڕادەیەک کە ئێران زۆر لە وڵاتانی دراوسێی پێشکەوتووە.
ناوبراو وتی کە لە ئێستادا ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکە لە هێزی ڕوبەڕوبونەوەی درۆنەکانی ئێران دوا کەوتوون.
فەرماندەی پێشووی سنتکۆم وتی: لە ئێستادا ئێران بە هۆی هێزی درۆنەکانیەوە دەستی باڵای هەیە و من بۆ پلانی مووشەکی و درۆنی، ڕێز لە ئێرانییەکان دەگرم، لە بەر ئەوەی کە لە دە ساڵی ڕابردوو هەوڵ و تێکۆشانی زۆریان لەم بوارەدا هەبووە.
ئەو پلەدارە سەربازییەی ئەمریکا وتی کە درۆنەکان و مووشەکەکان بە گەورەترین ئیمتیازی هێزە چەکدارەکانی ئێران دادەنرێن و زیاتر لە دۆسیەی ناوەکیش گرنگی بەم دۆسیەیە دەدات./.