بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە دیمەشق. سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دەبێت و شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوریی لە گەڵ دەبێت.
ڕەئیسی و شاندەکەی یاوەری لە سەردانەکەی بۆ سوریا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکارییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان کۆدەبنەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها لە کۆبوونەوەی هاوبەشی بازرگانانی ئێران و سوریا ئامادە دەبێت و لە گەڵ ئێرانییەکانی نیشتەجێی سوریاش کۆدەبێتەوە و پاشان مەزارگە پیرۆزەکانی سوریا بە سەر دەکاتەوە./.