بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 4 ی ئایاری 2023 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و بەشار ئەسەدی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەمریکا لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سوریا توڕە و نیگەرانە.
کەنعانی ڕایگەیاند: ئەڵبەت توڕەبوونی ڕژێمێکی تاوانباری وەک ئەمریکا کە شاخەکەی لە سوریا و ناوچەکە بە گشتی لە لایەن ئێران و بەرەی خۆڕاگرییەوە شکاوە و دەبێت کۆتایی بە بوونی داگیرکاریی خۆی لە سوریا بێنێت، ئاساییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە ئەمریکا وتی کە توڕە بە و بەم توڕەییەش بمرە./.