بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی وتی: لەم ماوەیەدا ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی وتی کە ” بەشار ئەسەد لە شەڕدا سەرکەوتنی بە دەست هێناوە و دەرکردنی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی هەڵە بووە ” کە هەمووی ئەم سەرکەوتنانە بە هۆی خۆڕاگرییەوە بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە شەڕی ئێران لە دژی داعش وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە لۆژیکی گەنجاو لە دەرەوەی سنورەکان شەڕی دژ بە دوژمنی کرد و ڕێگریی لەوە کرد کە ئەم دوژمنە بێتە ناو خاکی ئێمەوە و ئەگەر کەلتوری دەوڵەمەندی ئیسلامی و ئەزموونی شەڕ و تێکۆشانی گەورە فەرماندەکانی وەک شەهید سولێمانی نەدەبوو، هیچ سوپایەک لە جیهاندا توانای ڕوبەڕوبونەوەی نەبوو.
لیوا قائانی بە ئاماژە بە ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وتی: ئێرانی ئیسلامی پاڵپشتی لە گەلانی زوڵملێکراو دەکات و ڕووداوی زۆر گرنگی تێپەڕ کردووە و ئەمڕۆ ڕژێمی زایۆنیستی لەوپەڕی لاوازیدایە.
فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: پێش پڕچەککردنی کەرتی خۆرئاوا ژمارەی چالاکییەکان لە دژی زایۆنیستەکان زۆر کەم بوون بەڵام ئەمڕۆ گەنجە ئازا و بوێرەکانی فەڵەستین بە گیانفیداییەوە لە گۆڕەپانەکەدان و گیانی خۆیان لە پێناو قودس و فەڵەستین بەخت دەکەن./.